* تریفە جەلال - راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی
کاتێک دایک و باوک لەسەر سیقەو ئەوپەڕی متمانە، منداڵ یاخود کچەکەیان تەسلیمی فێرگەیەک دەکەن تاکو فێری عیلم و فەن و زانیاری ببێت، بەڵام بەناو مامۆستایەک "لەهەرشوێنێک بێت" تەحەڕوش بکات بە خوێندکارو کچەکانی، ئیدی ئەوە لوتکەی فەسادو داڕزینی کۆمەڵگایە.
بەداخەوە ماوەیەکە ئەم بابەتە زۆرتر بەرچاو دەکەوێت و نمونەی هەندێ شوێن دەهێنرێتەوە کە راهێنەرێک دەستدرێژی کردۆتە سەرژمارەیەک کچ له فێرگەیەکی وەرزشی، کە ئەمە لەناخەوە دایچڵەکاندین و ئازاری داین.
کۆمەڵگاکەمان لێوان لێو بوە له جۆرەها کێشەو قەیرانی بەردەوام، بەڵام فەسادی ئەخلاقی شایەنی چاوپۆشیکردن نییەو هەرکەسێک لەم روەوە تێوە بگلێت شایەنی قورسترین سزایە، تاکو کەس زاتی ئەوە تاوانەی نەبێت.
لەوەش بەئازارتر بەداخەوە ئەمڕۆ لەڕوی میدیایشەوە بەوردی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە بابەتە هەستیارانەدا ناکرێت، کەئەمەش دیسان دەبێت بە جۆرێکی دیکە لەدەست درێژی کردن بۆ سەر کەسایەتی رەگەزی "مێ" لە کۆمەڵگا، و هیوادارین ئەم جۆرە مامەڵانەش بنەبڕ بکرێت و کچانیش خۆیان چاوکراوەترو خاوەن ئیرادەو بەهێزتر بن.