ماکرۆن ژنێکی وەک سەرۆکی مۆزەخانەی لۆڤەر دەستنیشانکرد

2021/06/10    50 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
سەرۆکی فەڕەنسا بۆ یەکەمجار لە مێژوی وڵاتەکەیدا ژنێکی وەک سەرۆکی گەورەترین مۆزەخانەی لۆڤەر دەستنیشانکرد.
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بە فەرمی 'لۆرانس دێس کارس' وەک سەرۆکی مۆزەخانەی لۆڤەر دیاری کرد کە گەورەترین مۆزەخانەی مێژویە لە جیهاندا.
 
لۆرانس دێس کارس، (١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٦) لە دایکبوە،  لێکۆڵەر و مێژوناسی کەلەپوری فەرەنسییە، هەروەها بەڕێوەبەری مۆزەخانەکانی ئۆرسیەر و دێ لا ئۆرەنجیەر بوە.
 
مۆزەخانەی لۆڤەر لەپاریس بەناوبانگترین مۆزەخانەی جیهانە و لەساڵی ١٧٩٣ وە کراوەتەوە، ساڵانە نزیکەی دە هەزار سەردانیکەری هەیە، زۆرینەیان گەشتیاری بیانین.
 
بە دەستبەکاربونی لۆرانس، وەک سەرۆکی مۆزەخانەکە دەبێتە یەکەم ژن لە مێژوی ئەو وڵاتە ئەو پۆستە بەڕێوەببات، هەروەک دەزگاکانی هەواڵ لەو وڵاتە ئەمە بە گۆڕانکاریەکەی نوێ دەبینن بەتایبەت بەوەی لۆرانس، بەرنامەو پلانی نوێی بۆ مۆزەخانەکە داناوە کە پێشبینی دەکەن گۆڕانکاری گەورە دروست بکات.
 
 
فەڕەنسا، مۆزەخانەی لۆڤەر لەپاریس بەناوبانگترین مۆزەخانەی جیهانە و لەساڵی ١٧٩٣ وە کراوەتەوە

 



ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 144,157     ژمارەی میوان 24