لە دوای ساڵی (١٩٩١)ەوە چەند کچی کورد بەهۆی خۆشەویستیەوە کوژراون؟

2021/05/20    1560 جار بینراوە
 
* نەوژین - پەری مامەسێنی، چالاکوان و نوسەر
 
 
كوشتنی ئافرەتان لە هەرێم بە رێژەی ترسناك بەرزبۆتەوە، رۆژی نیە چیرۆكێكێ تری كوشتنی ئافرەتان نەبیستین.
 
 
ئەمە لە کاتێکدایە كوردستانی عێراق یەكێكە لەو ناوچانەی جیهان كە هێشتا كوشتنی ناموسی تێیدا بڵاوە، بە گوێرەی ئامارێکی رێخراوی وادی لە ساڵی(١٩٩١ تا ٢٠٠٧) زیاتر لە ( ١٢) هەزار ژن لە كوردستانی عێراق كوژراون، دوای ئەو ساڵە تا ئەمرۆ بە دەیان هەزارانی تر چۆتە سەر ئەو ژمارەیە هەرچەند ئاماریكی رون بەردەست نیە. 
 
 
جێگەی نیگەرانیە دوبارە بونەوەی ئەم كارەساتانەو بەردەوامیان کە وایكردوە ببێتە هەواڵێكی ئاسایی و هیچ كاردانەوەیەكی جیدی و هەمەلایەنە بەرامبەر ئافرەت كوشتن بونی نەبێت. 
 
 
زۆر جار یاسای دژە ژن بێدەنگی بەرامبەر ئەم كردەوانە دەكات و بەو پێیە رێگە بۆ دوبارە بونەوەیان خۆش دەكات.
 
 
بەمهۆیەوە ئاستی ترسناكی توندوتیژی دژی ژنان و كوشتنی ناموسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی ئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە بەرامبەر بە تاوانەكانی رەگەز سزایەكی بەهێزتر هەبێت تا ئەو دیاردە ناشیرینە ریگای لێ بگیریت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,653,976     ژمارەی میوان 1672

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە