* نەوژین
ئەمڕۆ لە زانکۆی گەرمیان بە دروشمی ”دەستی کتێب دەگوشین“ لە ژێرناوی 'ساتێک بۆ کتێب' پشبڕکێیەکی کتێب خوێندەوە بەبەشدرای ١٦ کچە خوێندکاری زانکۆکە بەڕێوەچو.
بیرۆکەی پرۆژەکە لەلایەن مامۆستا 'بژوێن یەحیا' گەڵاڵە کراوە، بە ئامانجی هاندانی زیاتری خوێندكاران بۆ خوێندنهوه و خۆ رۆشنبیركردن و بهكلتوركردنی خوێندنهوه لهلای خوێندكارانی زانكۆ.
چالاکییەکە له ئهمساڵدا تایبهت بو به خوێندكارانی بهشی زمانی كوردیی بنهڕهت، لە یەکەمین دیداری ساتێک بۆ کتێب ١٥ خوێندکاری بەشی زمانی کوردی کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت بەشدار بون لەگەڵ یەک خوێندنکاری پۆلی شەشەمی بنەرەتی، کە سەرجەمیان لە رەگەزی مێبون.
زانکۆی گەرمیان، مامۆستا بژوێن یەحیا، لە مەراسیمی 'ساتێک بۆ کتێب' وێنە: ماڵپەڕی زانکۆی گەرمیان
هەریەک لە خوێندکارن (سروشت خالید عوسمان، زوهرا نهجم ئەمین، نیاز محمود، زریان خورشید) توانیان ببنە براوەی پێشبڕکێکە.
مەراسیمەکە لە ھۆڵی شێرکۆ بێکەس لە کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکە بەڕێوەچو، ئەم چالاکییەکە لەلایەن بەشی کوردی کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت وەکو چالاکی ساڵانە دەستنیشانکراوە، و کار دەکرێت بۆ ئەوی لە ساڵانی ئایندە فراوان بکرێت بۆ ئاستی زانکۆ.
لە مەراسیمەکەدا دکتۆر فەرھاد قادر، سەرۆکی زانکۆی زانکۆی گەرمیان دەسخۆشی لە مامۆستا'بژوێن یەحیا' خاوەنی بیرۆکەی چالاکییەکە و ھاوکارانی کرد ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکارانی بەشداربوی چالاکییەکە خواست.
له كۆتاييدا خهڵات بهسهر براوهكان و سهرجهم بهشداربوانى پێشبركێكهو ئهندامانى ليژنهى ههڵسهنگێنهر دابهشكرا.