دەبێت بهێڵین مناڵەکانمان هەڵەبکەن

2021/04/20    2035 جار بینراوە
 
* شنە تۆفیق
 
زۆرجار دەبینین دایک و باوک هەست بە شەرمەزاری دەکەن کە منداڵەکەیان هەڵە دەکات لە پێشچاوی خزم و هاوڕێکانیان لە ئەنجامدا توڕەدەبن، بەڵام لە روی زانستیەوە لە مێشکی مرۆڤدا بەشێک ھەیە کە ئەو ھەڵانەی منداڵی تێدا تۆماردەبێت کەلەکاتی ھەوڵداندا دەیکەن، بەو شێوەیە لە یادی مرۆڤدا زیاتر دەمێنێتەوە.
 
منداڵ مرۆڤێکی بچوکەو ئەزمونی نیە، کەچی زۆرێک لە دایکان و باوکان رێگە نادەن بەمنداڵەکانیان ھەڵەبکەن یاخود لەکاتی ھەڵەکردندا سزایان دەدەن، ئەم جۆرە پەروەردەکردنە منداڵ زیاتر لە فێربون بێبەش دەکات، ئەگەر تێبینی نەرێنی بەمنداڵەکەت بدەیت کاریگەری لەسەرتوانای منداڵەکەت دەبێت چونکە توشی شک وگومان ودودڵی لە تواناکانیان دەکات.  
 
”دەبێت بەشێوەیەک رەفتار لەگەڵ منداڵەکانمان بکەین لە کاتی گەروەبونیان شەرمیان لێنەکەین“
 
منداڵیش وەک کەسی گەورە ھەست وسۆزی ھەیە، ھێشتا لەسەرەتای ژیانیدایە راست و ھەڵە نازانێت بۆیە پێویست ناکات لەسەر ھەڵەکانی تەریقبکرێتەوەو لە پێناوی خۆت سزای ئەو بدەیت. تەندروست بە خێوکردنی ئەو سەرئێشەیە نیە باسدەکرێت، ئەویش تاکێکە بەربەرەکانی خەباتی مرۆڤ بونی خۆی دەکات. تاکە پشتگیرو پشتیوانی لەو رێگەیەدا دایک وباوک و دەوروبەریەتی، بەڵام بەداخەوە لەم کۆمەڵگایەدا ئەم وێنا چەوتەی بۆ مندال کێشراوە، تێروانینمانی بۆچەمکی پەروەدە بەلاڕێدابردوە.
 
 
من وەک دایکێک چیرۆکی ھەڵەو ئازارو شادی خۆمم ھەیە لە پەروەردەو بەخێوکردنی مناڵەکانمدا، بێ ئەوەی بە خۆم زانیبێت، رەنگە ھەنگاوێک زیاتر لە رۆحی منداڵ چوبێتمە پێش، منداڵ میوانێکی ئازیزە، بۆ ماوەیەکی کاتی لای باوانی دەمێنێتەوە، دوای تەواوبونی ماوەکەشی ئەوابەجێدەھێلێت، گرنگ ئەوەیە کاتێک باوان یادی رابردویانکردەوە شتێکیان  بیرنەکەوێتەوە کە لێی پەشیمانبن و ھەست بە شەرمەزاری بکەن لە سەری.
 
.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,180     ژمارەی میوان 527

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە