ئەو تاوانەی پێویستە قوربانیەکە بە زوترین کات بگەیەندرێتە پزیشکی دادوەری

2021/04/13    1205 جار بینراوە
 
دیلمان ئازاد حسن - پسپۆری پزیشکی دادوەری 
 
وەرگرتنی نمونە لە لەش دوای دەست درێژی سێکسی یەکێکە لە بابەتە زانستییە زۆر گرنگەکان لە روی پزیشکی دادوەری و دادگا و پاریزەر و دادوەرەکان زۆر سودی لێوەردەگرن.
 
‎لە حالەتی دەست درێژی سیکسی زۆر جار ئیمەی پزیشکی دادوەر توشی کێشە دەبین چونکە حالاتی دەست درێژی سیکسی جگە لە پشکنینی قوربانییەکە کۆمەڵێک نمونە هەیە لەڕوی زانستییەوە دەبی وەربگیریت تاکو بەڵگەکان بەهێزتر بن و ئاسەوار لەسەر جەستە بزر نەبیت، بەڵام لێرە زۆر  کاتی پێ دەچی تاکو دەچێتە دادگا پاشان دەنێردریتە  پزیشکی دادوەری زۆر شت ون دەبیت. بۆیە داوا دەکەم بە زوترین کات ئەو حالەتانە بگەنە پزیشکی دادوەری.
 
ئەو نمونانەی لە تاوانی دەستدرێژی سێکسی وەردەگیرێن
 
‎هەندی لەو نمونانەی کە پێویستن وەربگیرین لەکاتی رودانی دەست درێژی سێکسی و تاوانی تر ئەمانەن.
 
یەکەم/ وەرگرتنی نمونەی خوێن و میز: مانەوی کحول و دەرمان لە هەر یەک لە خوێن و میز پشت دەبەستیت بە جۆر و رێژەکەی هەریەک لە کحول و دەرمان تاکو ٧٢ کاتژمێر لەخوێن وەردەگیریت لەدوای ٧٢ بۆ-٩٦ کاتژمیر تەنها سود لە میز وەردەگیریت.
 
‎دوەم/ موی جەستە بەگشتی:مادەی وشکبۆوە بۆماوەی چەند رۆژێک دەمێنێتەوە هەرکە تیبینی کرا دەبێ وەک سامپل وەربگیریت، بەڵام بۆ پشکنینی دەرمان سودی نیە تاکو ٤ رۆژ تێپەر نەبێت لەسەر خواردنی دەرمانەکە.
 
‎سێیەم/ وەرگرتنی سامپل لە پێست لە شوینی بەریەککەوتن: ماددەی نامۆ لەسەر پێست تاکو ٤٨ کاتژمێر دەمێنێتەوە هەرچەندە هەندێ تاقیککردنەوە دەڵێن تاکو ١ هەفتە دەمینی، بەڵام ئیمە تاقیگەکانمان زۆر پێشکەوتو نییە بۆیە تاکو ٤٨ کاتژمێر دەردەخات.
 
‎چوارەم/ نمونەی ناو دەم پاش غەرغەرەکردن:سپێرم بەگشتی تاکو ٤٨ کاتژمیر لەناو دەم دەمێنی پاش رودانی دەست درێژییەکە.
 
‎پێنجەم/ بەشی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە: هەمان شێوەی پێست بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر سودی هەیە بۆ سامپل وەرگرتن.
‎شەشەم/ بەشی ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە: بۆ ماوەی ٣ رۆژ دەتوانریت سودی لێوەرگیریت بۆ سامپل وەرگرتن.
 
‎حەوتەم/  پشکنینی ژێر نینۆک : کاتی دیاریکراوی نییە زۆر ماددەی جیاوازی تیدا دەدۆزرێتەوە.
 
”لێرە قوربانی هەبوە دوای سێ مانگ هێندراوەتە پزیشکی دادوەری“
 
‎لێرە بۆمان دەردەکەویت کە تاوان و دەست درێژی سێکسی نابیت دوابکەویت لە هاتنیان بۆ پزیشکی دادوەری، بەڵام بە داخەوە لەم وڵاتە روداوی وا هەبوە دوای دو سێ مانگ هاتون بگرە زیاتریش زۆر جار داوامان کردوە کە ئەو دواکەوتنە چارەسەر بکریت بۆ ئەوەی مافی قوربانی نەخوریت، بەڵام چارە نەکراوە.
 
‎بۆیە کاتەکانم لەم بابەتە دانا تاوەکو خەڵک هٶشیاری هەبێت و خۆی تائخیر نەکات و بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسە جلی نەگۆریت و خۆی نەشوات و دەمی نەشوات بەگوێرەی ئەو حاڵەتەی توشی دەبیت.
 
‎* سەرچاوەی داتاکان : oxford hand book of forensic medicine.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,653,919     ژمارەی میوان 1632

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە