* نه‌وژین
ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵی خه‌ڵاتى بافتاى سینه‌مایی بوه گۆڕه‌پانى دره‌وشانه‌وه‌ى ژنانى هونه‌رمه‌ند، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵاتى باشترین فیلم و ده‌رهێنانیشیان به‌ده‌ستهێنا.
بافتا كه كورتكراوه‌ى خه‌ڵاتى ئه‌كادیمیای بریتانى بۆ فیلمه، یه‌كێكه له ڤیستیڤاڵیه ناوداره جیهانیه‌كانى بوارى سینه‌ما، كه هه‌مو ساڵێك و پێش راگه‌یاندنى خه‌ڵاتى ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی "ئۆسكار" راده‌گه‌یه‌نرێت.
مه‌راسیمی ئه‌مساڵیى ڤیستڤاڵه‌كه كه 74 هه‌مین مه‌راسیمێتی، به‌وه جیاده‌كرایه‌وه كه ژنان تیایدا باڵاده‌ستى خۆیان نواند، به‌تایبه‌تى كه به‌شێك له خه‌ڵاته گرنگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه: خه‌ڵاتى باشترین فیلم كه فیلمی "نۆمادلاند" بو كه ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌یشی ژنن، هه‌روه‌ك هه‌مان ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه "كلوی چاو" خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا و پاڵه‌وانى سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ش "فرانسیس مه‌كدۆرماند" خه‌ڵاتى باشترین ژنه ئه‌كته‌رى به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش دوه‌مجاره له مێژوى خه‌ڵاته‌كه‌دا كه ژنێك خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ستبێنێت.
كلوی چاو، فلیمەکەی وەک باشترین فیلمی ساڵ لە خەڵاتەکانی بافتای بەدەستهێنا. هاوکات خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ریشی پێبەخشرا
فرانسیس مه‌كدۆرماند، خه‌ڵاتى باشترین ژنه ئه‌كته‌رى بۆ ئەمساڵی خەڵاتەکانی بافتا به‌ده‌ستهێنا. بۆ رۆڵبینینی لە فیلمی "نۆمادلاند"