* نەوژین
پارێزگاری دهۆک خەڵاتی تایبەت و چەپکە گوڵی نێرگزی لەم بەهارەدا پێشکەش بە ٨ ژنی خاوەن بەهەرە کرد.
عەلی تەتەر، لە دیوانی پارێزگاری دهۆک پێشوازی لەو ژنانە کردو بە گرنگیەوە باسی رۆڵی ئافرەتی کرد و وتی: بەشداری ژنان لە حکومەت و بەڕێوبردنی وڵات گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ هەمومان.
وتیشی: ئێمە لەلای خۆمانەوە پشتیوانی تەواوی ژنان دەکەین لە حکومەت، دەبێت ژنانیش زیاتر هەڵبدەن بۆ سەرکردایەت و بەڕێوبردن تاوەکو بە ئامانجەکانیان بگەن.