کچە کوردێک دەبێتە پاڵەوانی عێراق بۆ تێنسی سەر زەوی

2025/02/01    410 جار بینراوە


* نەوژین

کچێکی کوردی دانیشتوی شاری دهۆک بەناوی: هانا ئاڤدەل، بوە براوەی یەکەمی پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی لەسەر  ئاستی عێراق.

پاڵەوانیەتیەکە بە بەشداری شەش کچ کە نوێنەری شەش پارێزگای عێراق بون بەڕێوەچو، سێ لەوان وەک سێ باشترین دیاریکران و لەمیانی مەراسیمێک دا ئەمڕۆ خەڵاتکران.

هەر سێ براوە مانگی داهاتو دەچنە وڵاتی مالیزیا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی تێنسی جیهانی کە بڕیارە مانگی ئازاری ئەمساڵ لەوێ بەڕێوەبچێت.

هانا، لەدوای بەدەستهێنانی پلەی یەکەم وتی: زۆر ماندو بوم، ماوەی دو مانگە بەردەوام راهێنانی چڕم کردوە، راهێنەرەکەم باوکم بو، بەقەد من ماندوبو لەگەڵم، بەردەوام پاڵپشت و هاندەرم بو تاوەکو بەردەوام بم.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,383,508     ژمارەی میوان 463

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە