* نەوژین
فیستیڤاڵی 'سەمەنی' کە زیاتر لە ٤٠ ژنی خاوەن کار و دەسترەنگین، لە شاری سلێمانی تێیدا بەشدرابون داهاتەکەی بۆ نابینان دابینکراوە.
فیستیڤاڵەکە بە بەشداری پێنج گروپی ژنان بۆ ماوەی دو رۆژ بەڕێوەچو کە نزیکەی ٤٠ خانمی دەسترەنگین و خاوەن کار بەشداربون، چەندین جۆر خواردنی کوردەواری و شیرینی لەگەڵ کەرەستەی جوانکاری و رازاندنەوەی خانمان تێیدا نمایشکران.
سلێمانی، فیستیڤاڵی سەمەنی، خانمێکی خاوەنکار، وێنە : نەوژین
بەیان رەشید، سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵەکە رایگەیاند: بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار و کڕینی جل وبەرگ و ئیکسسواراتی مورو مەتا و کۆمەڵێک پێداویستی دیکە لەگەڵ ئەوەشی وەرزی خواردنی 'سەمەنی'یە کە شیرینیەکەی کوردەواریە ئەم کاتەمان دیاری کرد و داهاتەکەشی بۆ کۆمەڵێک خوێندکاری نابینایە.
سلێمانی، فیستیڤاڵی سەمەنی، وێنە : بڕیار نامیق
سلێمانی، فیستیڤاڵی سەمەنی، وێنە : بڕیار نامیق
سلێمانی، فیستیڤاڵی سەمەنی، وێنە : بڕیار نامیق