* نەوژین
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کتێبەکانی 'گوڵاڵەی گەرمیان' ناساندی بۆکراو بڵاوکرایەوە، کە تێیدا حکایەتی ژیانی رزگاربوانی ئەو تاوانە دەگێڕێتەوە.
خانمە نوسەرو چالاکوان گوڵناز عەزیز، کورتەیەکی لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکانی بۆ ئامادەبوان خستەڕو، وتی: ”لە کتێبەکانمدا چیرۆکی ئەو کەسانەم خستوەتەڕو کە رزگاربویی شاڵاوی ئەنفالن، گرنگە ئەو چیرۆکانە دیکۆمێنت بکرێت“.
رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، ئەرکی ناساندی کتێبەکەیان گرتوبەوە ئەستۆ، مەراسیمی ناساندنەکەی لە ناحیەی رزگاری، لە گەرمیان بەڕێوەچو، دوای ناساندنەکەی کتێبەکان بە واژۆی نوسەر پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

گوڵناز عەزیز، کتێبەکانی پێشکەش بە میوانانی مەراسیمەکە دەکات، ناحیەی رزگاری گەرمیان، وێنە: رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی