* نهوژین، سروە کەریم
"من لە شاری سەقز دەژیم، کاری فۆتۆگرافی دڵخوازی منە، بهوپێیەی کۆمەڵگایی من بەزۆرینە ئاینخوازن، ئەمەشە کارەکەمی تاڕادەیەک سنوردارکردوە، بەڵام هەمیشە هەوڵمداوە زەمینەسازی وگونجان بڕەخسێنم، تا لەو رێگەیەوە پەیامی نێوکارەکانم بگاتە جێی خۆیی".
ژاڵە بەهرامی، 37 ساڵ، دانیشتوى شاری سهقزه له رۆژههڵاتى كوردستان و هاوسهرگیریی كردوه، ماوەی پێنج ساڵە دەستی بەکاری فۆتۆگرافی کردوە، ئەو لە نەوژینەوە ئەزمونی خۆی لە کارەکەی دەگێڕێتەوە.
15 ساڵ ئهزمون
"بڕوانامەی زانکۆم لەهونەری (وێنەکێشان) بەدەستهێناوە، ماوەی(١٥)، ساڵە دەستم بەکاری هونەریی کردوە، رۆژانە فێرخوازانی خۆم فێردەکەم.
لەشاری سەقز دەژیم وبەوپێیەیی کۆمەڵگایی من بەزۆرینە ئاینخوازن، کارکردنی ژن قورسە، بەڵام هەمیشە هەوڵمداوە زەمینەسازی و گونجان بڕەخسێنم تا لەو رێگەیەوە پەیامی نێو کارەکانم بگاتە جێی خۆی و ببێتە بزوێنەرێکیش بۆ گەنجان و فێرخوازانی ئێمە تا کاری باشتریان لەبەردەست هەبێت و ئەوانیش برەو بەتوانایی خۆیان بدەن".
یهكێك له فۆتۆكانى ژاڵه بەهرامی
”دەمەوێت بەدوای خواستی هونەری خۆم بکەوم“
"لەکارەکەمدا هەفتەی دوجار سەردانی گوندەکان دەکەم، دەمەوێت سەلمێنەری ئەوەبم، کەنەک تەنها دەتوانم، بەڵکو گرنگیشە کە بەدوای دونیای خواستی هونەری خۆم بکەوم و لەفەزای تایبەتی کاری خۆمدا پێشەنگ و دەرفەت رەخسێنەریش بم.
بەشداریم له چەندین پێشنگای کردوە لە ناوخۆی ئێران و وڵاتانی دیکەشدا، لەوانە بەشداریم لە پێشانگای کاری فۆتۆگرافی کردوە لە وڵاتی(ئیتاڵیا و تورکیا)، هەروەها لە شاری تەهرانی پایتەختی ئێران و شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی یەکەمی ڤیستیڤاڵی گەنجانی موکریانم بەدەستهێناوە".
”فۆتۆگرافەر دەبێت خاوەن دیدگا و گۆشەنیگای خۆی بێت“
"کاری ئێستای فۆتۆگرافی لە راستیدا کەمێک قورسە، چونکە مۆبایل و تەکنەلۆژیا لەهەموماڵێک هەن و هەندێك کات بونەتە شێواوی لەکارەکەدا و ناکرێت هەر وێنەیەک بەکاری فۆتۆگرافی سەیربکرێت. لەجەوهەری کاری فۆتۆگرافیدا پێویستە خودی فۆتۆگرافەر خاوەن دیدگا و گۆشەنیگای تایبەتی خۆی بێت، فیکری ئازاد و رەها بێت، ئەمەش وادەکات کارێکی جێبایەخ و زیندو پێشکەش بکرێت و جێگرنگی تایبەتی خۆی بێت".