* نەوژین
لە ئاکرێ پیاوێک ژنەکەی کوشت و لەدوای روداوەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کرد، پۆلیس دەڵێت: بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەندراوێک دا، رایگەیاند: کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەنتەری ناحیەی روڤیا، ژنێک بەناوی (م.م.ک) تەمەن ٢٤ ساڵ، لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ا.م.ج)ـە، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوژراوە.
ئاشکرایشیکرد: لەدوای روداوەکە تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە کوشتنی بە ئەنقەست راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دا دەکرێت، هەروەک تەرمی ژنەکەش بۆ پزیشکی دادی پارێزگای دهۆک رەوانەکراوە.