عەبدوڵڵا ئۆجەلان: پرسی ژن لە پرسی کورد قوڵترە

2025/03/08    121 جار بینراوە


* نەوژین

بە بۆنەی هەشتی مارس ـەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێت:  پرسی ژن لە پرسی کورد قوڵترە، دەشڵێت: رۆژانە چەندین کوشتنی دڕندانە بەناوی خۆشەویستییەوە ئەنجام دەدرێن؛ ئەوە خۆشەویستی نییە.

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانەوە پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی ژنان بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: پرسی ئازادیی ژن هێشتا گرنگی خۆی پاراستوە، ژن خودی گەردونە و مرۆڤ هەسارەیەکە لە خولگەی ئەو گەردونەدا و دروستکەری رۆشنبیری و کۆمەڵگەش هەر ژنە.

دەشڵێت: نابێت ژنان بە زاراوەی بایۆلۆژی هەڵبسەنگێندرێن، بەڵکو دەبێت بە زاراوەی کولتوری، کۆمەڵایەتی و مێژویی هەڵسبەنگێندرێن. دژی خۆشەویستی و هاوسەرگیری نیم، بەڵام رۆژانە چەندین کوشتنی دڕندانە بەناوی خۆشەویستییەوە ئەنجام دەدرێن، مرۆڤی ئاشق چۆن خۆشەویستی خۆی دەکوژێت؟ ئەمە خۆشەویستی نییە، تاوەکو ئەمڕۆش زۆرێک لە خانمان بەهۆی ئەم جۆرە پەیوەندییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشکردوە: پرسی ژنان قوڵترە لە پرسی کورد، کلتوری شەڕ و ململانێ زۆرتر لە دژی ژنان بڵاوبوەتەوە و لەناوبردنی ئەم کولتورە هێزی بزوێنەری خەباتی ئێمەیە.


 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,429,112     ژمارەی میوان 738

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە