ژنێک لە گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

2025/05/29    869 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە گوندێکی سەر بە گەرمیان ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، تائێستاش لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان رونکردنەوەیان لەبارەی روداوەکەوە نەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەمە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥) لەگوندی وەلی هەیەرـی سەر بە ناحییەی سەرقەڵا لە ئیدارەی گەرمیان، ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.

بەوتەی کەسوکارەکەی، قوربانییەکە کە ژنی ماڵەوەیە، بە چەکی جۆری دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و خۆی کوشتوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ژنەکە لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٨ـە و  هاوسەردارە و خاوەنی سێ مناڵە.

لەبارەی روداوەکەوە، لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان هیچ رونکردنەوە و راگەیەنراوێکیان بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنییەتی ڕوداوەکە، دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,536,911     ژمارەی میوان 656

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە