ژنە پزیشکێک لە دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2025/05/27    212 جار بینراوە


* نەوژین 

ئەمشەو ژنە پزیشکیکی سەنتەری نەخۆشییەکان دڵ لە نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاری دهۆک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هۆکاری روداوەکەش بە ناڕونی ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی لە شاری دهۆک، بە نەوژینی وت: ئەمشەو ژنە پزیشکێک بەناوی (هـ. ت. م) لە ماڵەوەی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

وتیشی: لەکاتی روداوەکەدا ژنە پزیشکەکە لە دەوامدا نەبوە، بەڵکو لە ماڵەوە بوە و بە لێدانی دەرزییەکی تایبەت کە هێشتا رون نەبوەتەوە چییە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

مەتین جەمیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک، سەرباری جەختکردنەوەی لە دروستی هەواڵەکە، بە نەوژینی وت: روداوەکە رێک کاتژمێر ٨ و نیوی شەو رویداوە، هەروەک هێشتا هۆکاری روداوەکە نازانیین. 

کۆچکردوەکە پزیشکی نیشتەجێی دێرین بوە لە سەنتەری دڵی نەخۆشخانەی ئازادیی و لەهەمان کاتدا فێرخوازی بۆردی کوردستانی نەخۆشییەکانی کرانەوەی سنگە. 

لەئێستادا تەرمی ژنە پزیشکەکە لە پزیشکی دادوەریی دهۆکە و بڕیارە پاش توێکاریی بەخاک بسپێرێت.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,536,938     ژمارەی میوان 683

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە