وردەکاری روداوی دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە سلێمانی

2025/02/01    2426 جار بینراوە


* نەوژین

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە سلێمانی کە جەستەی شین ببوەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی قسە بۆ نەوژین دەکات.

شەوی رابردو (٣١ـی کانونی دوەم) لە سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە گیانی شین و مۆر ببوەوە و لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە کە پێدەچێت ئازاردرابێت پاشان کوژرابێت.

لەسەر دروستی روداوەکە، ئەمڕۆ نەوژین پەیوەندی بە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە کرد، هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی ژنەکەی پشتڕاست کردەوە، وتی: تەرمەکە لە ماڵی خۆی لە یەکێک لە سیتیەکانی نزیک گەڕەکی کوردسات دۆزراوەتەوە، نازانین روداوەکە چۆن بوە و چۆن گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەیمان ناردوەتە پزیشکی داد و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.

وتیشی: لێکۆڵینەوە دەکەین، بەڵام هێشتا هیچ سکاڵایەک نییە و  هیچ کەسیش دەستگیرنەکراوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی جەختیشی کردەوە: مەرج نییە ژنەکە ئازاردرابێت و کوژرابێت، لەوانەیە توشی جەڵتە بوبێت، بەڵام بە تێپەڕینی کات و تاوەکو دۆزینەوەی، تەرمەکەی شین بوبێتەوە



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,181,320     ژمارەی میوان 1871

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە