* نەوژین
نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبونی هەولێر، ئاشکرایدەکات: رێژەی مناڵبون بە نەشتەرگەری لە ناوچەکە بەراورد بە ساڵی رابردو زیادیکردوە، ئەوەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (١٤ـی کانونی دوەم) نهخۆشخانهی ژنان و مناڵبونی فێرکاریی هەولێر، ئاماری لەدایکبونی ساڵی رابردوی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەماوەی ساڵی ٢٠٢٤، ١٦ هەزار و ٩٧١ مناڵ لە نەخۆشخانەکە لەدایکبون، لەو ژمارەیە ٣٦%ـیان بە نەشتەرگەری بون.
ئەوەش لەکاتێکدا، ساڵی رابردوتر (٢٠٢٣)، ١٩ هەزار و ٦٢ مناڵ لەدایکبوبون و لەو ژمارەیە ٣٤%ـیان بە نەشتەرگەری بوبون.
لەبارەی زۆربونی حاڵەتەکانی نەشتەرگەری مناڵبون لە نەخۆشخانەکە، مهاباد سابیر، سهرۆكی بهشی ژنان و مناڵبونی ههولێر، رایگەیاند: حاڵەتەکانی فریاگوزاری زیادیان کردوە، ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبونی نەشتەرگەریی مناڵبونە.
رونیشیکردەوە: بە لیژنە بڕیاری نەشتەرگەریی مناڵبون دەدەین و بەشێکی زۆری ئەوانەشی بۆیان دەکەین، مناڵی یەکەمیان بە نەشتەرگەری بوە، بۆیە بە ناچاری بۆ مناڵبونەکانی تریان نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدەدەین.