دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی هەولێر؛ ژنێکی تێدایە

2025/07/16    74 جار بینراوە

 

* نەوژین

ئێوارەی دوێنێ (١٥ـی تەموز)، لە کۆنگرەی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی وەرزشیی هەولێر، شەش ئەندام بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە هەڵبژێردران، لەنێویاندا ئاڵا دێدەوان وەک تاکە ژن بۆ جاری دوەم لەسەریەک متمانەی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێنایەوە.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌هۆڵی پێشه‌وا به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ئه‌نجام درا و ٢٣٥ كه‌س وه‌ك ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی مافی ده‌نگدانیان هەبو، هەروەک ٣٠ کەسیش بۆ بون بە ئەندام کاندید بون.

بەپێی ئەنجامی دەنگەکان، هەریەکە لە ئاسۆ ئەمیر، سەفین کانەبی، رەوەز سەلام، زوبێر جەبار، ئاڵا دێدەوان، و جێماو سەدرەدین زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا و بونە ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەکە بۆ چوار ساڵی داهاتو.

ئاڵا دێدەوان، کە یاریزانی پێشوی تۆپی دەستی یانەی هەولێرە، لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ یەکەمجار لە مێژوی یانەی هەولێردا وەک یەکەم ژن بوە ئەندامی دەستەی کارگێڕی، هەڵبژاردنەوەی ناوبراو بۆ جاری دوەم، وەک درێژەپێدەری بەشداریی ژنانە لە بڕیاری وەرزشیی یانەکەدا.

لە کاتی هەڵبژاردنی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١، ئاڵا دێدەوان بە (١٠٦) دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنابو و ئەو کات وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ زیادکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە کایەی وەرزشدا وەسفکرا.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,623,388     ژمارەی میوان 453

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە