رێکخراوێک ناوی ئەو ژنە پارلەمانتارانەی سلێمانی ئاشکرادەکات کە زۆرترین و کەمترین چالاکیان هەبوە

2024/12/30    3595 جار بینراوە

 

* نەوژین

رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، ئاماری چالاکیەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاشکراکرد و بەپێی ئامارەکان، لەنێو خانمە ئەندامەکان، پارلەمانتار؛ نەرمین مەعروف زۆرترین و بەدریە ئیبراهیم کەمترین چالاکیان هەبوە.

رێکخراوەکە لەمیانەی پرۆژەیەکی دا بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED کە چاودێری کار و ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات، دواین راپۆرتی خۆی لەبارەی چالاکییەکانی ئەو نوێنەرانەوە بڵاوکردوەتەوە. 

بەپێی راپۆرتەکە کۆی گشتی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیان (١٨) ئەندامە (١٦٥٨) چالاکیان هەبوە، لەم رێژەیەش ژنانی ئەندام کە ژمارەیان (٦) ئەندامە (١٤٧) چالاکی جۆراوجۆریان هەبوە.

هاوکات پەیوەندیدار بە چالاکیەکانیان ئەندامە ژنەکانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ریزبەندەکەیان بەمشێوەیەیە:

١. نەرمین مەعروف غەفور (فراکسیۆنی یەکێتی)، ١٨٠ چالاکی (١٦١ تێچین (موداخەلە)، ئاڕاستەکردنی نوسراو، سەردانیکردن، بەدواداچون کۆبونەوە و میوانداری لیژنە هەمیشەییەکان لە ناوەند، ١٩ سەردان و بەدواداچون لە هەرێم و دەرەوەی هەرێم. هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٣)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٢. سروە محەمەد رەشید (فراکسیۆنی یەکێتی)، ١١١ چالاکی (٧٧ تێچین (موداخەلە)، ئاڕاستەکردنی نوسراو، سەردانیکردن، بەدواداچون کۆبونەوە و میوانداری لیژنە هەمیشەییەکان لە ناوەند، ٣٤ سەردان و بەدواداچون لە هەرێم و دەرەوەی هەرێم. هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٦)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٣. چرۆ حەمەشەریف (فراکسیۆنی یەکێتی)،  ٩٤ چالاکی (٥٥ تێچین (موداخەلە)، ئاڕاستەکردنی نوسراو، سەردانیکردن، بەدواداچون کۆبونەوە و میوانداری لیژنە هەمیشەییەکان لە ناوەند، ٢٩ سەردان و بەدواداچون لە هەرێم و دەرەوەی هەرێم. هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٩)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٤. بەدریە حسێن عەزیز (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٦٤ چالاکی (٤٧ تێچین (موداخەلە)، ئاڕاستەکردنی نوسراو، سەردانیکردن، بەدواداچون کۆبونەوە و میوانداری لیژنە هەمیشەییەکان لە ناوەند، ١٧ سەردان و بەدواداچون لە هەرێم و دەرەوەی هەرێم. هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١١)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٥. سروە عەبدولواحید (فراکسیۆنی نەوەی نوێ)، ٥٨ چالاکی (٥٨ تێچین (موداخەلە)، ئاڕاستەکردنی نوسراو، سەردانیکردن، بەدواداچون کۆبونەوە و میوانداری لیژنە هەمیشەییەکان لە ناوەند، هیچ سەردان و بەدواداچونێکی لە هەرێم و دەرەوەی هەرێم نەبوە. هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١٢)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٦. بەدریە ئیبراهیم رەشید (فراکسیۆنی نەوەی نوێ)، نە چالاکی بۆ تیمی پڕۆژەکە ناردوە نەخۆشی هیچ چالاکیەکی بڵاوکردوەتەوە. بەپێی راپۆرتەکەش ریزبەندی (کۆتایی)  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.


 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 1,986,590     ژمارەی میوان 3089

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە