* نەوژین
ئه‌ندامێكى تۆڕى بۆردى عێراقى بۆ مافه دیجیتاڵیه‌كان، ئاشکرایدەکات: بەراورد بە ساڵانی رابردو توندوتیژییە ئەلیکترۆنییەکان بەرامبەر بە ژنان بەڕێژەی ٥٠% زیادی کردوە.
ئاسۆ وه‌هاب، ئه‌ندامى تۆڕى بۆردى عێراقى بۆ مافه دیجیتاڵیه‌كان، له‌میانەی به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆى ده‌نگ دا، کە بەبۆنەی هەڵمەتی ١٦ رۆژ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان پێشکەشکرا، وتی: توندوتیژییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه بە زۆری له‌ڕێگه‌ى سۆشیاڵ میدیاوە ده‌كرێته سه‌ر ژنان، بەراورد بە ساڵانی رابردو به رێژه‌ى ٥٠٪ زیادیکردوە.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى پێویسته چیبكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره توندوتیژییه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى تۆڕى بۆردى عێراقى بۆ مافه دیجیتاڵیه‌كان وتی: پێویستمان بە هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاك ـە، گرنگە لەڕێگەی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه كارى له‌سه‌ر بكرێت، بەشێوەیەک پرۆگرامێكى تایبه‌ت بەم پرسە هه‌بێت.
باسی لەوەشکرد: لەگەڵ ئەوانە پێویستمان بە یاسای پەیوەندیدار بەم جۆرە توندوتیژییە هەیە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوە و سنوردارکردنی.