* نەوژین
لەنێو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی راپەڕین هیچ ژنێک بەرپرسیارێتی پێنەسپێردراوە، لەبارەی هۆکارەکەیەوە لێپرسیراوی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیەکە دەڵێت: چونکە هیچیان نەگەیشتون بە پلەی ئەفسەری.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە راپەڕین، ساڵی ٢٠١٣ بە فەرمی کراوەتەوە، لە قەزاکانی قەڵادزێ، رانیە و حاجی ئاوا نوسینگەی هەیە و بە نزیکەیی کۆی هەمو کارمەندانی دەگاتە ١٠٠ کارمەند، کە لەم ژمارەیەش ٢١ـیان ژنن.
ئامانج حەمە، لێپرسیراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بە نەوژینی وت: لەنێو ئەو ٢١ کارمەندەی کە ژنن، هیچ یەکیان بەرپرسیارێتی یەکەمیان نییە، بەڵام لە پۆستەکانی دیکە هەن و کاران.
لەبارەی هۆکارەکەیشیەوە وتی: چونکە هیچ یەک لەوان پلەی ئەفسەریان نییە بۆیە لەو پۆستانە دانەنراون، سەرجەم سەرۆک بەش و لێپرسراوانی هۆبە دەبێت پلەی ئەفسەری یان بەرزتریان هەبێت.