* نەوژین
ژنێک لە باڵکۆنی دادگای سلێمانی خۆی هەڵدایەخوارەوە، بەپێی زانیارییەکانیش؛ هۆکارەکەی هەبونی کێشەی خێزانی بوە لەگەڵ هاوسەرەکەی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە باڵکۆنی باڵەخانەی دادگای سلێمانی، ژنێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەهۆیەوە بریندار بو.
لەبارەی روداوەکە سەرچاوەیەکی ئاگادار (نەیویست ناوی بهێنین)، بە نەوژینی راگەیاند: ژنەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەدادگا بون بۆ کەیسی جیابونەوە، لەوکاتەدا کێشە و دەنگە دەنگ لە نێوان خۆی و هاوسەرەکەی دروست بو و لەپڕ خۆی هەڵدایە خوارەوە.
ئاشکرایشیکرد: بەهۆی روداوەکە ژنەکە بریندار بوە و بە ئامبوڵانس رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە، لە چەند شوێنێکی جەستەی شکاوی هەیە، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.