باوکی ئیمان؛ کچەکەم لەلایەن هاوسەرەکەیەوە فڕێدراوەتە خوارەوە

2024/11/11    1134 جار بینراوە


* نەوژین

بەر لە پێنج رۆژ ژنێک لە شوقەیەک لە هەولێر کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەی دەڵێن؛ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە فڕێدراوەتە خوارەوە، بەپێی زانیارییەکانیش لەسەر روداوەکە هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە.

رۆژی (٦ـی ئەم مانگە)، کچێک بەناوی؛ ئیمان سیامەند، تەمەن ٢٠ ساڵ، لە نهۆمی ٢١ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون لە شاری هەولێر کەوتەخوارەوە، لەبارەی روداوەکە ئەمڕۆ باوکی رونکردنەوەی بە میدیاکان دا و ئاشکرایکرد؛ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خراوەتە خوارەوە.

وتی: هاوسەرەکەی لەگەڵی خراپ بو و پێش خستنەخوارەوەیشی بەردەوام لێیدەدا، لەکۆتاییدا لە شوقەکەیان فڕێیدایە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

زیاتر وتی: داوای وەرگرتنی مافی کچەکەم دەکەم و لە هەمو شوێنێک سکاڵام دژ بە مێردەکەی تۆمارکردوە و چاوەڕێی ئەوەم لەسێدارەی بدەن.

بەپێی زانیارییەکان لەسەر روداوەکە هاوسەری ئیمان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە دەکرێت، ئەمە و لایەنی فەرمی لەسەر روداوەکە هیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,868,497     ژمارەی میوان 1700

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە