زيانه‌كانی حه‌پی دژه‌ دوگیان بون چین؟

2024/10/09    128 جار بینراوە


* نەوژین

حه‌پی دژه‌ دوگیان بون یەکێکە لە بەناوبانگترین رێگاکانی رێگریکردن لە دوگیانی کە رۆژانە دەخورێت و هۆرمۆنی دەستکردی تێدایە کە لە هۆرمۆنەکانی لەش دەچێت.

د. چرۆ حسێن عەزیز، پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆڕی ژنان و مناڵ بون و نەزۆکی، لەبارەی زیانەکانی ئەم حەپەوە، بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە، تێیدا دەڵێت:

حەپی دژه‌ دوگیان بون، بەتایبەتی ئەوانەی ئیسترۆجینیان تێدایە، دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی درێژخایەن، چونکە لەوانەیە مەترسی توشبون بەم کێشانە زیاد بکات: 

خوێن مەین، جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک، شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی ملی رەحم.

پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوە دەرکەوت لە کاتی وەرگرتنی حەبی مەنع:

سەرئێشەی توند، کاڵبونەوەی بینین، ئازاری سک، ئازاری سنگ، ئازار یان ئاوسانی قاچ و پێیەکان.

کاریگەری لاوەکی حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبون:

خوێنبەربوونی سوک لە زێ، کەمی خوێنی سوڕی مانگانە یان نەبونی سوڕی مانگانە لە هەندێک حاڵەتدا، سکچون، ئازار لە مەمکدا، زیادبون یان کەمبونەوەی دەردراوەکانی زێ، سەرئێشە یان شەقیقە، خەمۆکی، نەبونی ئارەزوی سێکسی



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,760,220     ژمارەی میوان 1666

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە