هەولێر: تەرمی ئەو دایک و کچەی کە لە باڵەخانەیەک کەوتنەخوارەوە، هێشتا لە پزیشکی داد ماوەتەوە

2024/07/26    247 جار بینراوە


* نەوژین

لەدوای چوار رۆژ لە کەوتنەخوارەوەیان لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون، تەرمی دایک و کچێک هێشتا لە پزیشکی دادی هەولێر ماوەتەوە، پەیوەندیدار بە روداوەکەش لە بەغدا پۆلیس هاوسەری ژنەکەی دەستگیرکردوە. 

شەوی ٢٢ـی ئەم مانگە، تەرمی دایکێک و کچەکەی لە بەردەم پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون بەناوی ‘ئەتڵانتیک ستی’ لە ناحیەی کەسنەزان لە هەولێر دۆزرانەوە، کە وترا لە نهۆمی ٨ـی پڕۆژە نیشتەجێبونەکە کەوتونەتەخوارەوە، هەروەک نازانرێت روداوەکە خۆکوژی بوە یان نا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ دەست نەوژین کەوتون، تەرمی دایکەکە و کچەکەش هێشتا لە پزیشکی دادی هەولێر ماوەتەوە و هیچ کەسێک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان سەردانی پزیشکی دادی نەکردوە، هەروەک پۆلیس پەیوەندیدار بە روداوەکە لە بەغدا هاوسەری ژنەکەی دەستگیرکردوە.

دایکەکە بەناوی (زینە کازم)، تەمەنی ٢٧ ساڵ بو، کچەکەیشی تەمەنی نزیکەی ٢ ساڵ، هەروەک بە رەگەز عەرەب بون و ماوەیەکی کەم بو نیشتەجێی ئەو پڕۆژە نیشتەجێبونە بوبون.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,759,998     ژمارەی میوان 1444

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە