* نەوژین
دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە، ئەو ژنەی لەشاری دهۆک لەلایەن برایەکیەوە سوتێندرا، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەی گیانی لەدەست دا.
کوفان نوری، رۆژی (٢٥ـی مانگی رابردو)، لەلایەن براکەیەوە سوتێندرا، لەبارەی روداوەکە ئەوکات پۆلیس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد: لە سەنتەری شاری دهۆک برایەک دوای ئەوەی بەتوندی لەخوشکەکەی داوە، ئاگری تێبەرداوە و بەهۆیەوە ژنەکە سوتاوە، بەڵام هێشتا لە ژیاندایە.
دوای شەش رۆژ لە روداوەکە، کوفان بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی کە جەستەی بە رێژەی (٨٠%) سوتابو، گیانی لەدەست دا. ئەو، هاوسەرگیری کردبو و دایکی سێ مناڵ بو، لە گەڕەکی مالتا لە سەنتەری شاری دهۆک نیشتەجێ بو.
هەرچەندە لەبارەی هۆکاری سەرەکی روداوەکە پۆلیس هیچی رانەگەیاندوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی لە راگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە، روداوەکە بۆ کێشەیەکی نێوان برای کوفان لەگەڵ هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە، براکەی هۆکاری کێشەکەیانی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە خوشکەکانی ئەو ژنەیان بۆ هێناوە، بۆیە هێرشی کردوەتە سەر ئەو خوشکەی.