سیناتۆرێکی ئەمریکی: میشێل ئۆباما دەبێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا

2024/06/29    230 جار بینراوە

 

* نەوژین

سیناتۆرێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، دیموکراتەکان بیر لە کاندیدکردنی میشێل ئۆباما دەکەنەوە، بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، دەشڵێت: بەرێژەیەکی زۆر پارتەکە لەدوای بەستنی کۆنگرە هەواڵەکە بەفەرمی رادەگەیەنێت.

سیناتۆری ئەمریکی؛ تێد کروز، دەڵێت: پارتی دیموکراتی ئەمریکا، دەیەوێت لەشوێنی جۆ بادین، میشێل ئۆباما بۆ پۆستی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا کاندید بکات، ئەوەش دوای دیبەتەکەی نێـوان دۆناڵد تڕەمپ و جــۆ بایدن، کە هەر لە چەند خولەکی یەکەمەوە دەرکەوت جۆ بایدن توانانی قسەکردنی وەک پێشتر نەماوە و  ناتوانێت ورد تیشک بخاتە سەر بابـەتەکان.

سیناتۆرە ئەمریکیەکە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە: بەرێژەی (٨٠%) مانگی ئاب هاوکات لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی پارتی دیموکراتەکان بەفەرمی ئەوە رادەگەیەندرێت کە میشێل ئۆباما کاندیدی سەرۆکی ئەمریکایە.

بڕیارە رۆژی (٥ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ)، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، تاوەکو ئێستا ٤٦ کەس ئەو پۆستەیان پێسپێردراوە، هەمویان پیاوبون، لە ئەگەری بونی میشێل بە سەرۆکی ئەمریکا، دەبێتە یەکەم ژن لە مێژو دا ئەو پۆستەی پێسپێردرابێت.   

میشێل لافاجهن رۆبنسۆن ناسراو بە میشێل ئۆباما، لە ساڵی ١٩٦٤ لە ویلایەتی شیکاگۆ، لە بنەماڵەیەکی پلە مامناوەند لەدایکبوە، لە زانکۆی هارڤارد بەشی یاسای تەواوکردوە و دکتۆرایشی لەهەمان بەش بەدەستهێناوە. ئەو هاوسەری باراك ئۆبامای سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، هەروەک نوسەرە و لە ئێستا دا چالاکێکی دیار بواری مافەکانی مرۆڤە. 


 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,650,476     ژمارەی میوان 615

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە