١٢ ژنە پارلەمانتاری خولەکانی پێشو، لەلایەن حزبەکانیانەوە بۆ ئەم هەڵبژاردنەش کاندیدکراونەتەوە

2024/10/18    1277 جار بینراوە


* نەوژین
 
١٢ ژنە پارلەمانتاری خولەکانی پێشوی پارلەمانی کوردستان، لەلاین حزبەکانیانەوە بۆ ئەم هەڵبژاردنەش کاندیدکراون، ئەمەش لەکۆی ٣٠ کاندید کە دوبارە کاندیدکراون یان خۆیان کاندیدکردوەتەوە.

ئینستتیوتی پەی کە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED پڕۆژەی چاودێریی و هەڵسەنگاندنی پارلەمانی کوردستان ئەنجامدەدات، بە لیستێک ناوی ئەو پارلەمانتارانەی ئاشکراکراوە کە لە خولەکانی پێشوی پارلەمانی کوردستان پارلەمانتار بون و بۆ ئەم خولەش لەلایەن حزبەکان کاندیدکراون یان بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان کاندیدکردوە.

بەپێی ئامارەکە ١٢ ژنە پارلەمانتار دوبارە لەسەر لیستەکانیان کاندیدکراونەتەوە. هەریەک لە لیستەکانی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتو و کۆمەڵ یەکەو ٢ ژنیان کاندیدکردوەتەوە، ژنە پارلەمانتاری تورکمان و پارلەمانتارێکی بزوتنەوەی ئیسلامیش دوبارە کاندیدن.

بڕیارە رۆژی (٢٠ـی مانگ) هەڵبژاردنی گشتی بۆ پارلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ١١٩١ کەس بۆ هەڵبژارنەکە کاندیدن کە ٣٦٨ـیان ژنن، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان؛ ٢ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکەدا هەیە. ئەمڕۆش هەڵبژاردنی تایبەت لە هەرچوار بازنەی (سلێمانی، هەرلێر، دهۆک و هەڵەبجە) بەڕێوەچو، کە تایبەت بە هێزەکانی ناوخۆیە و تێیدا ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ کەس مافی ئەوەیان هەبو دەنگبدەن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,770,793     ژمارەی میوان 427

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە