* نەوژین
تریسی جەیکەبسن، لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق دیاری‌کرا، ئەوەش دوای تەواوبونی ماوەی یاسایی ئالینا رۆمانۆفسکی، باڵیۆزی ئێستای ئەمریکا لە عێراق.
تره‌یسى، لەدایکبوی ١٩٦٥ـە و دیپلۆماتکارێکی دیاری ئەمریکییە، پێشتر باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوە لە چەند وڵاتێکی دیکە.
بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا لەبەردەم كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریکا سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکاربێت.
ئەو لیستی ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی خۆی له عێراق خستوەتەڕو و دەڵێت: هەوڵدەدەم بۆ شكستپێهێنانی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و هه‌ژمونی گروپه میلیشیا چه‌كداره‌کان كه بونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراقەوە.