* نەوژین
سەرۆک وەزیرانی هەرێم خەڵاتی خۆڕاگری بە کچە فێرخوازێک دەدات و دەڵێت: بویت بە هێما و نیشانەی خۆڕاگری ئێزدییەکان.
دوێنێ یەکشەممە، لەمیانی بەڕێوەچونی ئاهەنگی دەرچونی فێرخوازانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە دھۆک، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی شەرەفی خۆڕاگری بە شیرین خێرۆ، قوربانی دەستی داعش و دەرچوی بەشی بزنس کرد.
لەوەسفی شیرین دا، سەرۆکی حکومەت وتی: سەرەڕای دەستبەسەری بۆ چەند ساڵێک لەلایەن داعشەوە، بەڵام سوربویت لەسەر بەردەوامبون لە خوێندن, بۆیە بویت بە هێما و نیشانەی خۆڕاگری ئێزدییەکانی کەسوکارمان.