سلێمانی: ژنێک لە باڵەخانەیەک خۆی خستەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا

2024/06/01    293 جار بینراوە


* نەوژین

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە بەردەم باڵەخانەیەک بەرامبەر پارکی ئازادی دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: روداوەکە “خۆکوژی” بوە. 

لەبارەی روداوەکە، رائید سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە نەوژینی راگەیاند: روداوەکە نزیک کاتژمێر ٦ـی بەیانی رویداوە و لە کامێراکانی چاودێریەوە بۆمان دەرکەوتوە کچەکە لە باڵەخانە تەواونەکراوەکە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.

رونیکردەوە: هیچ کەسێک لەو کاتەدا لەو شوێنە نەبوە، بەڵام بە نزیکەیی ١٠ خولەک بەر لە خۆخستنە خوارەوەی بە تەلەفۆن لەگەڵ کەسێک قسەیکردوە و دوای ئەوە رۆشتوەتە یەکێک لە قاتەکانی باڵەخانەکە و خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئاشکرایشیکرد: بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و تەنها مۆبایلێکی پێیە کە ئەویش وشەی نهێنی لەسەرە و هێشتا نەمانکردوەتەوە، نازانین کوردە یان بیانی، هەروەک بە دیاریکراوی تەمەنیشی دیار نییە بەڵام وەک دەردەکەوێت بە شێوەی تەمەنی (سەرو ٢٠ ساڵ) دەبێت.

هاوکات نەوژین زانیویەتی، تەرمی ژنەکە لە ئێستا دا لە پزیشکی دادە و بۆ زانینی وردەکاری گیانلەدەستدانەکەی توێکاری بۆ دەکرێت.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,650,470     ژمارەی میوان 609

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە