سلێمانی: ئەمساڵ ٥٤١ ژن فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن

2024/05/29    399 جار بینراوە


* نەوژین

چەند کاروانێکی حاجیانی سلێمانی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەڕێکەوتون بەرەو مەککە، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانیش دەڵێت: بچوکترین کەس تێیان دا کچێکە کە لەبری دایکی حەج ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٩ـی ٥ـی ٢٠٢٤) کاروانی حاجیانی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی بەڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، کە ژمارەیان (٣٨٤) کەسە.

لەبارەی کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەنیازن ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، تەها سەعید، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، بە نەوژینی وت: بۆ ئەمساڵ (١٢١٠) هاوڵاتی ناویان گەڕاوەتەوە تاوەکو فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، لەو ژمارەیەش (٥٤١)ـیان ژنن 

وتیشی: بە گشتی تەمەنی حاجیان لەنێوان (٢٠ بۆ ٧٠) ساڵە، هەروەک بچوکترین حاجی ئەمساڵ کچێکە کە بریاریداوە لەبری دایکی حەج ئەنجامبدات.

ئەمساڵ (٤٦٨٥) کەس لە هەرێمی کوردستان فەریجەی حەج ئەنجامدەدەن و لەو ژمارەیەش (٢٩٧٩)ـیان بەڕێگەی ئاسمانی و (هەزار و ٧٠٦)ـیان بەڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,721,799     ژمارەی میوان 1901

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە