* نەوژین
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌مواری نوێی یاسای نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی پەسەندکرد و بەپێی هەموارەکە پرسی سزادانی کەسانی هاوڕەگەزخواز بۆ یاساکە زیاد کراوە.
لە دانیشتنی ئه‌مڕۆی دا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی ژماره (٨)ـی ساڵی ١٩٨٨ـی په‌سه‌ند كرد.
له هه‌مواره‌كه‌دا ناوی یاساكه له (نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی)ـیه‌وه گۆڕدراوه بۆ یاسای (نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی و لادانی سێكسی).
هه‌مواره‌كه پێناسه‌ی له‌شفرۆشی كردوه بە "ئه‌نجامدانی زینا له‌گه‌ڵ زیاتر له كه‌سێك له‌به‌رامبه‌ر پاداشتێك دا یاخود بێبه‌رامبه‌ر".
هاوکات پێناسه‌ی لادانی سێكسی به‌مشێوه‌یه كردوه: په‌یوه‌ندی سێكسی له‌نێوان دو كه‌س له یه‌ك ره‌گه‌ز (نێر و نێر، مێ و مێ لەگەڵ ئاڵوگۆڕی ژنان به‌مه‌به‌ستی سێكسی).
بەپێی یاساکە، هەرکەسێک "لادانی سێکسی" لەسەر بسەلمێت، سزادەدرێت بە زیندانییکردن بۆماوەیەک کە لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (١٥) ساڵ زیاتر نەبێت. هەروەک هەرکەسێک بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی بکات، بە (٧) ساڵ زیندانیی و پێبژاردنی (١٠) بۆ (١٥) ملیۆن دینار سزادەدرێت.
لە هەموارەکەدا گۆڕینی رەگەزی قەدەغەکردوە، تەنها ئەو حاڵەتانە نەبێت کە بۆ راستکردنەوەی رەگەزە و ئەویش لەلایەن دادوەر و بەپێی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لێدەدرێت، هەرکەسێکیش ئەو کارە بکات ئەوا خۆی و پزیشکەکەی کە ئەو کارەی بۆکردوە، بە ساڵێک بۆ سێ ساڵ زیندانیی دەکرێت.
هەروەک هەموارەکە خۆبەکچکردنی "تخنث" بە تاوان هەژمارکردوە و هەرکەس ئەنجامی بدات یان بانگەشەی بۆ بکات، بە زیندانیکردن لە ساڵێکەوە تا سێ ساڵ و پێبژاردنی (٥) بۆ (١٠) ملیۆن دینار سزادەدرێت.
دەقی مادە هەموارکراوەکان