* نەوژین
فیستیڤاڵی كهمپهینی مانهوهی بههاری نهورۆڵی کە لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، لەلایەن چیا قاسم- بەڕێوەبەری گشتت گەشتوگوزاری پارێزگاکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
بۆ ماوەی سێ رۆژە (٢٥، ٢٦ و ٢٧ـی ئەم مانگە)، فیستیڤاڵی كهمپهینی مانهوهی بههاری نهورۆڵی لە شاری هەڵەبجە بهڕێوهدەچێت.
فیستیڤاڵەکە لەلایەن چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەبارەیەوە وتی: لەم فیستیڤاڵە مەبەستمانە سەیرانگە گەشتیاریەکانی هەڵەبجە بە هەمو لایەک و بەتایبەت گەشتیاران بناسێنین.
زیاتر وتی: وەک ژنێک کە سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکەم، پێموایە ئێمەی ژنان زیاتر لەگەڵ سروشت دەگونجێین و کەرتی گەشتوگوزار تاوەکو لەدەستی ئێمەدابێت بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.
فیستیڤاڵەکە بریتیە لە مانەوەی گەشتیاران بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شوێنێکی گەشتیاری لە (گوندی کەوتە) لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، جگە لەوەش هاوشێوەی فیستیڤاڵەکانی دیکە چەندین خاوەنکار نمایشی کارەکانیانی تێدا دەکەن.