لە دهۆک ژنێک کوژرا و بکوژیش دەستگیرکرا

2024/07/24    286 جار بینراوە


* نەوژین

پۆلیسی دهۆك ئاشكرایدەکات:  ژنێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژراوە و بكوژیش کە ”برایەتی” دەستگیر كراوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، لەراگەیەنراوێکدا کە نەوژین بەدواداچونی بۆکردوە، بڵاویکردوەتەوە: لە كۆمەڵگەی مێسێریكی سەر بە قەزای سێمێل، ژنێك بە ناوی (ج.ج.م) كوژراوە، دوای گەیشتنی پۆلیسی قەزاكە بە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوە، توانیان بكوژ دەستگیر بكەن.

دەشڵێت: سەربارەت بە روداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکوژ بەردەوامی دەبێت.

روداوەکە شەوی رابردو رویداوە و بەپێی زانیارییەکان بکوژ برای ژنەکەیە، پۆلیسی دەڵێت: روداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بوە، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بدات



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,798,802     ژمارەی میوان 1831

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە