* نەوژین
پۆلیسی هەولێر دەڵێت: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکردوە کە ئەم ئێوارەیە هاوسەرەکەی خۆی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتی.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ـی نیسان) پیاوێک لە دوسایدی فڕۆکەخانە لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو، کاتێک کە ژنەکەی لەسەر شەقام دەرۆیشت، لە ئۆتۆمبێلێک دابەزی و دەستڕێژی گوللەی لێکرد و بەو هۆیە ژنەکەی گیانی لەدەستدا.
لەبارەی روداوەکەوە، کەمێک بەر لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێک دا رایگەیاند: بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار (ج ، م، س) دەستگیرکراوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، هاوسەرەکەی لەنزیک شوقەکانی پارک ڤیو لەشاری هەولێر کوشت.