سلێمانی: کەسێک دەستگیرکرا بەناوی هاوسەرگیرییەوە ٨ هەزار دۆلاری لە کچێک سەندوە

2023/08/24    375 جار بینراوە

 

* نەوژین

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە کە کە بەبیانوی هاوسەرگیریی هەشت هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی لە کچێک سەندوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لەسەر سكاڵای كچێك، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیركراوە کەوا کچەکەی فریوداوە.

رونیشیکردوەتەوە: تۆمەتبارەکە بەناوی خوازراو و  بەبەكارهێنانی هەژماری ساختە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی و  بەبیانوی هاوسەرگیری هەشت هەزار دۆلار و بڕێك ئاڵتونی لە سكاڵاكار سەندوە.

ئاشکرایشیکرد: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار دا دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتبار بوە، هەروەک لە ئێستادا تۆمەتبار (ه، أ، ح. لەدایكبوی ساڵی ١٩٨٥ ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عیراقی کە تایبەتە بە فریودانی خەڵک و وەرگرتنی پارە لێیان، راگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,656     ژمارەی میوان 735

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە