* نەوژین
لە ناحیەی باوەنوری سەر بە ئیدارەی گەرمیان کچێک بە سوتان گیانی لەدەست دا، لەسەر روداوەکەش باپیری دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی لە رۆژی (٢٤ـی ئەم مانگە)، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ، دانیشتوی ناحیەی باوەنور، بەسوتان بریندار بو و هەر ئەو رۆژە بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
لەبارەی روداوەکەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە نەوژینی وت: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە و باپیری کچەکە (باوکی باوکی) دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیاریەکانی نەوژین، بەهۆی ئەوەی دایک و باوکی کچەکە لەیەکتر جیابونەتەوە، کچەکە لەماڵی باپیری ژیاوە.