حکومەتی نوێی ئەڵمانیا؛ ٩ ژنە وەزیر و یەکێکیشیان عێراقیە

2025/05/07    47 جار بینراوە


* نەوژین

لە کابینەی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا ٩ ژن بە وەزیر دیاریکران، یەکێک لەوان بە رەچەڵەک عێراقیە و بە وەزیری گەشەپێدان دیاریکراوە.

بە فەرمی کابینەی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا پێکهێندرا، حکومەتەکە لە ١٨ وەزیر پێکدێت لەنێویاندا خودی راوێژکاری ئەڵمانیا، وەزیرەکان ٩ـیان ژنن، واتا رێژەی ٥٠%ـی کابینەکە ژنان پێکیدەهێنن.

ئەو وەزارەتانەی بە ژنان سپێردراون لە کابینەی نوێی ئەڵمانیان ئەمانەن: وەزیری کاروباری ئابوری، وەزیری تەندروستی، وەزیری پەروەردە و خێزان، وەزیری هاوکاری گەشەپێدان، وەزیری کار، وەزیری کاروباری خێزان، وەزیری دیجیتاڵکرد، وەزیری داد و وەزیری کشتوکاڵ.

 لەنێو ژنە وەزیرەکان، ژنێکی بەڕەگەز عێراقی هەیە بەناوی: ریم ئەلعەبلی، کە کراوە بە وەزیری گەشەپێدانی وڵاتەکە، بەوەش بوە بە یەکەم ژنی بە رەچەڵەک عێراقی کە لە کابینەی حکومەتی ئەڵمانیا وەزارەتێکی پێ سپێردرابێت، هەروەک کەم تەمەنترین وەزیری کابینەکەیە.

ریم، ساڵی ١٩٩٠ لە شاری مۆسکۆ لەدایکبوە، لە تەمەنی ٦ ساڵیەوە لەگەڵ خێزانەکەی رویان لە وڵاتی ئەڵمانیا کردوە و نیشتەجێبون، هەر لەوێ لە زانکۆی بەرلین زانستە سیاسیەکانی خوێندوە.

بەر لە بونی بە وەزیر، وەک کۆمیساری حکومەت بۆ یەکگرتن کاری کردوە، کە هەوڵەکانی لەسەر بەهێزکردنی کەمینەکان و پێشخستنی فرە کولتوری بوە، ئەو لە لێدوانێکی دا بەر لە ماوەیەک وتی: چیرۆکی من چیرۆکی زۆر کەسە لەم وڵاتەدا، دەمەوێت دەنگی ئەوان بم لە حکومەتدا.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,483,871     ژمارەی میوان 61

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە