ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری نوێی تویتەر

2023/05/13    328 جار بینراوە

 

* نەوژین 

ژنێک بە بەڕێوەبەری گشتی تویتەر دیاریکرا کە ماوەی سیانزە ساڵە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی گەورەی میدیاییە.

دوێنێ هەینی (١٢ـی ئایار) ئیلۆن ماسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا رایگەیاند، "دڵخۆشم بە پێشوازیکردنی لیندا یاکارینۆ وەک بەڕێوەبەری گشتیی نوێی تویتەر”. 

رایشیگەیاند: یاکارینۆ، سەرنجی سەرەکیی دەخاتە سەر بەڕێوەبردنی کاروباری ئابوری کۆمپانیاکە.

یاکارینۆ، لە خێزانێکی ئیتاڵیە و تەمەنی ٦٠ ساڵە، لە 2011ـەوە لە کۆمپانیای ئێن بی سی یونیڤێرساڵ کاردەکات و تێیدا سەرپەرشتیی ستافێکی 2000 کەسی دەکرد، کۆمپانیاکە لە ماوەی کارکردنی لیندادا نزیکەی 100 ملیار دۆلار لە بواری ئینتەرتەینمێنت و رێکلام دا وەبەرهێنانی کردوە.

لیندا، هاوکات بە داهێنەری رێگەی نوێ بۆ رێکلامکردن دادەنرێت، ئەو لەگەڵ کۆمپانیاکانی: ئەپڵ نیوز، بەزفید، یوتیوب، سناپچات و تویتەر هاوبەشی کاری کردوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,572     ژمارەی میوان 1027

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە