ساڵی رابردو نزیکەی ١٤ هەزار حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران لە هەرێم تۆمارکراون

2023/03/16    548 جار بینراوە

 

* نەوژین

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامارەکانی جیابونەوە و هاوسەرگیری بۆ ساڵی رابردو راگەیاند و بەپێی ئامارەکە (١٣٩٦٧)ـی حاڵەتی جیابونەوە لە هەرێم تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ (١٦ـی ئازاری ٢٠٢٣) ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان ئامار و داتای داواکانی (بەردەم و یەکلاکراوەی) ئەنجومەنەکەی بۆساڵی 2022ـی دادگای پێداچونەوەی هەرێم و دادگاکانی تێهەڵچونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک/گەرمیان)، بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە ساڵی رابردو لە هەرێمی کوردستان (٥٥٨٩٦) پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، لەبەرامبەردا (١٣٩٦٧) جیابونەوە تۆمارکراوە.

بەشێوەیەک: (١٩٠١٩) پڕۆسەی هاوسەرگیری لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە، لەبەرامبەردا (٥٦٤٥) حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە. 

لە پارێزگای سلێمانی (٢١١٦٤) پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، لەبەرامبەردا (٥٥٣٣) حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە. 

لە پارێزگای دهۆک (١٢٩٦٤) پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، لەبەرامبەردا (١٩٩٢) حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە. 

لە گەرمیانیش (٢٧٤٦) پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، لەبەرامبەردا (٧٩٧) حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە. 

هەر بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک حاڵەتی جیابونەوە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ زیادی کردوە، بەتەنها ئیدارەی گەرمیان نەبێت حاڵەتەکە تێیدا کەمی کردوە. 

هەر بەپێی ئامارەکان، زۆرینەی ئەو کەسانەی جیابونەتەوە تەمەنیان لەنێوان (١٥ بۆ ١٩) ساڵیدایە و هۆکاری جیابونەوەشیان (لێکتێنەگەیشتن)ـە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,100     ژمارەی میوان 551

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە