پۆلیسی زاخۆ: ئەو ژنەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە لەلایەن براکانیەوە کوژراوە

2022/12/15    458 جار بینراوە

 

* نەوژین

پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت بکوژانی ئەو ژنەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکوژراوی دۆزرایەوە دەستگیرکراون کە دو برای خۆی بون.

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە کەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیکی کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ تەرمی ژنێکیان لە سنوری ناحیەی دەرکاری سەربە ئیدارەی زاخۆ دۆزیوەتەوە و شوێنەواری دەمانچە بە جەستەیەوەیە، کەمێک بەر لە ئێستا رایانگەیاند کەوا بکوژەکەیان دەستگیرکردوە.

لەراگەیاندراوەکەی پۆلیسی زاخۆ دا هاتوە: توانیمان بکوژانی ئەو ژنەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکوژراوی تەرمەکەی دۆزرایەوە، دەستگیربکەین کە بریتین لە دو برای خۆی و دانیان بە تاوانەکە دا ناوە.

رونیشیکردوەتەوە: تۆمەتبارەکان لە ئێستادا بەمادەی (٤٠٦) لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیاریەکانی نەوژین، ژنەکە ناوی (س.ر.ع) و تەمەنی ٤٥ ساڵ و دایکی پێنج مناڵ بوە، هەروەک مانگ و نیوێک بەر لە ئێستا لە شەڵتەری ژنان بوە، بەڵام نێردراوەتەوە ماڵی خۆیان و پێیان وتوە: مەترسی لەسەر ژیانت نیە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,782     ژمارەی میوان 326

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە