* نەوژین
لە زاخۆ برایەک خوشکەکەی خۆی کوشت و دواتر هەڵهات و دەستگیر نەکراوە.
پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردوەتەوە: ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی ئێوارە ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای زاخۆ لەلایەن برایەکیەوە بە دەمانچە کوژراوە، بەڵام هیچ رونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکرد.
رونیشیکردەوە: ژنەکە ناوی (ا.ر.ت) بوە، براکەیشی ناوی (م.ر.ت) و لە ئێستادا هەڵهاتوە و بەپێی مادەی ٤٠٥ لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوە.