بەرپرسی بەشی ژنانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی دەستلەکار دەکێشێتەوە

2022/12/03    1338 جار بینراوە

 

* نەوژین

بەرپرسی بەشی ژنانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی، رونکردنەوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی دەدات و جەختیش لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە  بەرپرسیاریەتی بەشەکە وەرناگرێتەوە.

ئەگەرچی یەکێتی نیشتمانی لە کۆی ١٤ پۆستی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیان  تەنها بەرپرسیارێتی بەشی ژنانی بە ژنێک بەخشیوە کە ئاڵا تەها بو، بەڵام ناوبراو رەتی دەکاتەوە کە چیتر وەکو بەرپرسی بەشەکە بەردەوام بێت.

ئاڵاتەها، لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بە رادیۆی دەنگی وت: کۆمەڵێک دۆخی تایبەتی و خێزانی خۆم وایلێكردم لە ئەرکەکەم دوربکەومەوە.

 وتیشی: هەر بەو هۆیەشەوە ماوەی ٥ مانگە دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشی مەڵبەندی گەرمیان کردوە، بەڵام هێشتا پەسەند نەکراوە.

جەختیلەوەشکردەوە جارێکی دیکە بەرپرسیاریەتی بەشی ژنان وەرناگرێتەوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,563,147     ژمارەی میوان 1534

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە