* نەوژین، شنۆ نوری
ئاسوده 16 ساڵی خوێندن كۆمه‌كی نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ببێته خاوه‌نكار، ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى كۆلێژی كشتوكاڵ ده‌خوێنێت، به‌ڵام هه‌ر له‌دواى ده‌رچونه‌وه، له بواره‌كه‌دا كارى نه‌كردوه.
ساڵانە فێرخوازێكى زۆری کچ رو لە بەشە کشتوکاڵیەکانی سەربە زانکۆی گەرمیان دەکەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە سه‌رباری زۆری رێژه‌كه‌یان، به‌ڵام كه‌میان له بوارى كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن. ئه‌وان نه‌بونى ده‌رفه‌تى كار و بونیادنانى پرۆژه و هاوكاریی نه‌كردنیان به‌هۆكار ده‌زانن، له‌كاتێكدا به‌رپرسێكى حكومیی به‌شێك له ئۆباڵه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆیان.
ئاسودە ساڵح، ماوەی ۸ ساڵە بەشی بەروبومی کێڵگەی لە کۆلێژی کشتوکاڵی سەربە زانکۆی گەرمیان تەواو کردوە، پێیوایە شێوازی خوێندن لە زانکۆ‌دا هۆکارە کە کچان ناتوانن ببنە خاوەن پرۆژەی کشتوکاڵی.
دەڵێت: ئێمە لە زانکۆ وانەکانمان بەشێوەیەکی کرداری وا ناخوێنین کەبتوانین پشتی پێببەستین بۆ کارکردن، هەروەک هیچ پرۆژەیەکیش نیە بۆ ئێمەی دەرچوانی زانکۆ بەتایبەت کچان تاکو کاری تێدابکەین، بۆیە هیچ کاتێک بیرم لێنەکردوەتەوە لەبواری کشتوکاڵدا پرۆژەیەکم هەبێت، دڵنیام زۆربەی کچانی دەرچوش هەمان بیرکردنەوەیان هەیە.
ئەم رایەی ئاسودە بەلای دڵخواز عەلی، کە یەکێکە لەیەکەمەکانی بەشەکەی (كشتوكاڵ) و ئێستا دامەزراوە، بەتەواوەتی پەسەند نیە، ئەو پێیوایە بەتەنها کێشە لە زانکۆکان‌دا نیە، بەڵکو کچان خۆشیان هۆکارن.
دەڵێت: زۆرکات کچان خۆیان هەوڵ بۆ دروستکردنی پرۆژە نادەن، چونکە دەڵێن پرۆژە کشتوکاڵیەکان لە شوێنێکی دوری دەرەوەی شارن، یاخود دەڵێن پرۆژە پێویستی بە سەرمایە و تێچو دەبێت و ئەمانیش ناتوانن.
دەشڵێت: کەرتی کشتوکاڵیش بەهەمان شێوە بەرپرسیارن، چونکە هیچ پلان و پرۆژەیان بۆ کچان لەبواری کشتوکاڵ دا نیە.
کۆلێژی زانستە ئەندازیارە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی گەرمیان، لەساڵی 2013لە قەزای کفری کراوەتەوە، ساڵانە بەتێکڕایی 30 بۆ 60 فێرخواز وەردەگرێت، لەم ژمارەیە 70٪ـی لەکچان پێکدێت.
هەرچەندە زۆرترین رێژەی کچ لەبەشەکانی سەر بە کۆلێژی کشتوکاڵ هەن، بەڵام بەپێی ئامارێک کە بەڕێوبەرایەتی گشتى کشتوکاڵی گەرمیان بۆ نەوژین ئاشکرای کردوە، لەکۆیی (236) دەرچوی دامەزراو کە لە فەرمانگەکانی کشتوکاڵ کاردەکەن، تەنها (54)یان کچانی دەرچوی بەشی کشتوکاڵن.
مامۆستایەکی زانکۆ پێیوایه ئالیه‌تێكى گونجاو به‌كارنه‌هاتوه بۆ به‌گه‌ڕخستنى ئه‌و كچانه‌ى له‌م به‌شه‌دا ده‌خوێنن.
هەردی ئەحمەد، مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، دەڵێت: چەندین کچی دەرچوی بەشەکانی دیکەمان هەیە کە ئێستا لە شوێنی دیکە و لەبواری دیکە کاردەکەن، چونکە ناتوانن لەبەشەکەی خۆیان کاربکەن.
لەبارەی هۆکارەکەشیەوە دەڵێت: هۆکارەکەی ئەوەیە لەلایەن حکومەتەوە ئاسانکاریان بۆ ناکرێت تاکو لە بوارەکەی خۆیاندا کاربکەن، هەروەک هەلی دامەزراندنیشیان نیە.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و مامۆستایه‌وه، به‌رپرسێكى حكومى، هۆكاره‌كه بۆ خودی كچان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
شادیە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، دەڵێت: ئاستی کچانی دەرچوی کۆلێژەکە لەبوارەکەدا لاوازە، هۆکارەکەش ئەوەیە ئەوان بڕوایان بەدەستکەوتنی کار لەبواری کشتوکاڵدا نیە، ئەمەش هۆکاری سەرەکیە بۆ نەبونی پرۆژەی کشتوکاڵی لەلایەن کچانەوە.
سه‌رباری ئه‌م دۆخه‌ش، به‌ڵام كچانێكى دیكه هه‌ن كه خوێندنیان له‌و به‌شه بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌ك بۆخۆیان سه‌رپێ بخه‌ن.
سۆران ئیبراهیم، کچێکی دەرچوی بەشی کشتوکاڵە، دواى ته‌واوكردنى زانكۆ، گوڵخانه‌یه‌كى كردوه‌ته‌وه.
وتى: من لە دوای تەواوکردنی زانکۆ بریارمدا گوڵخانەیەکی تایبەت بە خۆم بکەمەوە، چونکە ئێمەی دەرچوی بەشە کشتوکاڵیەکان زانیاریمان لەبارەی خاک و گوڵەوە زیاترە بەراورد بە خەڵکی دیکە.
ئه‌و كچه "نەبونی سەرمایە لەلایەن کچانەوە و پاڵپشتی نەکردنیان له روى داراییه‌وه"، به هۆکاری سەرەکی ده‌بینێت بۆ نەبونی پرۆژەی کشتوکاڵی لەلایەن کچانەوە.