بکوژانی 'ناگەهان ئاکارسەر' دەستگیرکران

2022/10/04    406 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی 'نەگەهان ئاکارسەر'ـی راگەیاند و دەڵێت: راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بڵاوی کردوەتەوە: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبارانی روداوی کوشتنی ژنێکمان بەناوی (ناگەهان کەمال ئاکارسەر) لە گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی دەستگیرکردوە.
 
رونیشیکردوەتەوە: تۆمەتباران لە ئێستادا راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.
 
سەر لە بەیانی ئەمرۆ سێشەممە لە کۆڵانێکی گەرەکی بەختیاری لە سلێمانی 'ناگەهان ئاکارسەر' ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی، درایە بەر دەستڕێژی گولە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,500     ژمارەی میوان 362

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە