هەڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی هێنانی ژنی دوەم لەلایەن پارلەمانتارێکیانەوە

2022/08/21    1033 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
یاسین خدر، ئەندام فراکیسۆنی گۆران لە پارلەمانی کوردستان، بەبێ عوزری یاسایی ژنی دوەمی هێنا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆرانیش دەڵێت: بابەتەکە شەخسیە هیچ لێدوانێکی لەبارەوە نادەم.
 
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی میدیایی سێ رۆژ پێش ئێستا، یاسر خدر (یاسین خضر) ئەندامی فراکسیۆنی گۆران لە پارلەمانی کوردستان، ژنی دوەمی هێناوە، هەر بەپێی سەرچاوکان ژنەکە خەڵکی هەولێرە و لە نەتەوەی تورکمانە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ماددەی دوەم لە یاسای ژمارە ١٥ـی سالی ٢٠٠٨ـی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە فرەژنی، هێنانی زیاتر لە ژنێک قەدەغەیە، مەگەر رێگەپێدانی دادوەری هەبێت.
 
'نەوژین' بۆ زانینی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆران لەبارەی ئەم کارەی ئەندام پارلەمانەکەیان کە پێشێلکردنی یاساکانی پارلەمانی کوردستانە، پەیوەندی کرد بە گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکیسۆنی گۆران لە پارلەمانی کوردستان، بەڵام ئامادە نەبو هیچ رونکردنەوەیەک بدات و وتی: بابەتەکە شەخسیە و هیچ لێدوانێکی لەبارەوە نادەم.
 
هێنانی ژنی دوەم و سێیەم لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان رێگەیپێنادرێت، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی میدیایی پیاوان لەپێناو ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە رو لە دادگاکانی دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان دەکەن.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,653     ژمارەی میوان 503

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە