* نەوژین، پەیام نەجمەدین
كاتێك ئاسوده روى له خوێندنى میدیا كرد، به‌وه دڵخۆش بو كه له داهاتودا ده‌بێته رۆژنامه‌نوسێك و ده‌توانێت له شاره‌كه‌ى خۆی دا وه‌كو ژنێكى رۆژنامه‌نوس رۆڵ بگێڕێت، به‌ڵام پاش ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى، روبه‌ڕوى ئاسته‌نگى نه‌بونى ده‌رفه‌تى كار بوه‌ته‌وه.
لە ئێستادا و بەراورد بە پێشوتر رێژەی کچانی رۆژنامەنوس لە نێو قەزا و ناحیەکان زیادی کردوە، بەڵام هێشتا وه‌كپێویست نیه، ئه‌وه‌یشی كه واده‌كات رێژه‌كه به نزمی بمێنێته‌وه، نه‌بونى ده‌رفه‌تى كاره.
ئاسودە محەمەد، دەرچوی بەشی میدیایە و ماوەیەکی کەمە کاری رۆژنامەنوسی لە قەزای سەیدسادق دەکات، دەڵێت: کارکردن لە قەزایەکی بچوک ئاسان نییە، بەتایبەت بۆ ئێمەی کچان، دەزگا میدیاییەکانی نێو شارەکانیش گرنگی بە رۆژنامەنوسانی نێو قەزاکان نادەن.
به‌شێك له‌و ژنانه‌ى میدیایان خوێندوه و ده‌یانه‌وێت كار له بواره‌كه‌دا بكه‌ن، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له شاره‌كانى خۆیان ده‌رفه‌تى كار نیه، رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌مه‌به‌ستى كاركردن بۆ شاری دیكه بچن.
ئیمان زەندی، کچە رۆژنامەنوسێکی دیکەیە و دەرچوی بەشی راگەیاندنە، ئەو بۆ نەوژین چیرۆکی خۆی بەم شێوەیە گێرایەوە: "سەرەتای کاری راگەیاندنم بو، دەمویست بچمە یەکێک لە شارەکان و فرسەتی کارکردنم هەبو، بەڵام خێزانەکەم رێگر بون لەو دەزگایە کاربکەم، لە ئێستاشدا هیچ هەلێکی کاری رۆژنامەوانی لەنێو قەزاکەماندا بونی نییە".
"گەر ژنان خۆیان توانا و تاقەتیان هەبێت،
نابێت قەزا و ناحیەکەیان ببێتە هۆی وەستاندنیان"
لەبەرامبەردا بەڕێوبه‌رى دەزگایەکی راگەیاندن پێی وایە گەر ژنێک توانای هەبێت نابێت رۆشتن بۆ شارەکان بکات بە بیانو، بەڵکو دەبێت بەربەستەکانی بەردەمی بشکێنێت و برەو بە بەهرەکەی بدات.
فەهمی حەمە تۆفیق، بەڕێوبه‌رى رادیۆی سپێدە، بۆ نەوژین وتی: سروشتی شاری بچوک وایە بوارەکە تێیدا تەسک دەبێتەوە ئەمە ئاساییە، بەڵام گەر ژنان خۆیان توانا و تاقەتیان هەبێت نابێت قەزا و ناحیەکەیان ببێتە هۆی وەستاندنی توانا و تاقەتەکەیان، دەبێت بەربەستەکان بشکێنێنن و رو لە شارێکی تر بکەن بۆ کارکردن، یاخود دەتوانن سۆشیال میدیا بکەنە دەرفەتێک بۆ دەرخستنی تواناکانی خۆیان.
ئه‌م پرسه به لای توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ره‌گ و ریشه‌ى دیكه‌ى هه‌یه و ده‌چێته‌وه سه‌ر كه‌لتور كه وه‌كپێویست ئاسانكاریی بۆ ژنان ناكات.
تاهیر ساڵح، توێژەری کۆمەڵاتی، دەڵێت: تاکەکانی کۆمەڵگە بەرامبەر کارکردنی ژنان هۆشیار نین، هۆکاری ئەمەش کلتورە، خێزانەکانیش لەژێر کاریگەری ئەم کلتورەدان و پێیانوایە ژنان بەو جۆرە سەلامەتتر دەبن کە لە نێو شاری خۆیان کار بکەن، یاخود هەندێکیان پێیان باش نییە کە ژن هەر کار بکات.
بە پێی ئامارەکانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان، لە کۆی ٧٥٠٠ ئەندام،١٥٦٠ ئەندامیان ژنن.
ئه‌گه‌ر پێشوتر له قه‌زا و ناحیه‌كان دا ده‌رفه‌تى كارى میدیایی هه‌بوبێت و كادیری ژن نه‌بوبێت، ئه‌وا ئێستا كادیری ژن هه‌یه و ده‌رفه‌تى كاری میدیایی نیه.
ئاسوده، یه‌كێكه له‌و كچانه‌ى له‌م دۆخه‌دا ده‌ژێت، ئه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له‌كارى میدیا دانه‌بڕێت، وه‌ك بۆ نه‌وژینى وت: به ناچارى ئه‌گه‌ر كارێكى میدیایی بچوكیش بێت و له ئاستى خواستیشی دا نه‌بێت، ده‌یكات.