خوشکانی کۆمەڵ بۆچونی خۆیان لەبارەی ژنهێنانەکەی عەلی باپیر دەخەنەڕو

2022/06/01    1467 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
سەرەڕای ئەوەی هاوسەرگیری سێیەمی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری یاسایی نیە و گومانیش دەکرێت شەرعی بێت، بەڵام سکرتێری خوشکانی حزبەکە بە ئاسایی دەیبینێت و دەڵێت: وەکو خوشکانی کۆمەڵی دادگەری گرنگیمان بە بابەتەکە نەداوە.
 
هاوسەرگیری کردنی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، لەگەڵ کچێکی تەمەن ٢٦ ساڵ، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێکی زۆری نوسەر و رۆشنبیر و یاسا ناسان بە کارێکی نا رەوای دەبینن.
 
بەڵام قەدریە محەمەد، سکرتێری خوشکانی کۆمەڵی دادگەری، بە نەوژینی وت: "کارەکەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ئاساییە، چونکە کچەکە بەزۆری بە شونەدراوە، بەڵکو بە ویستی خۆی بوە".
 
دەشڵێت: "بابەتەکە شەخسیە و وەکو خوشکانی کۆمەڵی دادگەری گرنگیمان پێنەداوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی ماددەی دوەم لە یاسای ژمارە ١٥ـی سالی ٢٠٠٨ـی پەرلەمانی کوردستان، پیاو نابێت هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکە بکات مەگەر رێگەپێدانی دادوەری هەبێت.
 
دەقی یاساکە دەڵێت: "پیاوان بۆیان نیە ژنی دوەم بهێنن، تەنها مەگەر ژنەکە نەخۆشیەکی درێژخایەنی سەلمینراوی هەبێت کە رێگە لە کاری سەجێی ژن و میردایەتی بگرێت و ئومێدی چاکبونەوەی نەبێت، یاخود نەزۆک بێت".
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,440     ژمارەی میوان 732

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە